AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٩ ١٥:٥٦

بە هۆی ئەوەی بەشدار بوون لە هەڵبژاردن

کاردانەوەی مافی مرۆڤ بە پەلاماردانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئەورووپا

کاردانەوەی مافی مرۆڤ بە پەلاماردانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئەورووپا

بنکەی مافی مرۆڤی ئێران لە رێگای دەرکردنی پەیامێکی تویتەرییەوە کاردانەوەی بە ئازار و لێدانی هاووڵاتییە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات نێشان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, بنکەی مافی مرۆڤی ئێران لە رێگای دەرکردنی پەیامێکی تویتەرییەوە کاردانەوەی بە ئازار و لێدانی هاووڵاتییە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات نێشان دا کە تێیدا نووسراوە: ئەمڕۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئینگلیس, ئوسترالیا و نیوزیلەند کە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان بەشدار بوون, سەرەڕای ئامادە بوونی پۆلیس هێرشیان کرایە سەر و لێیان درا. ئەو وڵاتانە و کەنەدا کە ئیزنی دەنگدانی بە نیم ملیۆن ئێرانی نەدا, هەموو لە نووسینگەی سەڵتەنەتی فەرمان وەردەگرن.
هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەستێنی بۆ دەنگ‌دانی هاووڵاتیانی دەرەوەی وڵاتیش رەخساند. راپۆرتهایەک لە هێرشی دژەشۆڕشەکان بۆ سەر دەنگ‌دەران بڵاو بوونەتەوە.
لە یەکێک لەو رووداوانە کە وێنەکانی بڵاو بۆتەوە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکرێتە سەر ژنێکی ئێرانی کە ویستوویە دەنگ بدات و بە توندی بریندار کراوە.
هەروەها رووداوی هاوشێوەش لە وڵاتانی ئوسترالیا, نیوزیلەند و کەنادا رووی داوە.

News ID 37843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha