باڵوێزی ئینگلیس بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشت کرا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بانگهێشت کردنی باڵوێزی ئینگلیس لە تاران بۆ ئەم وەزارەتخانە هەواڵی دا و وتی: ئەم کارە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بەو کێشانە بووە کە بۆ دەنگ‌دەران ساز کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب‌زادە لە بانگهێشتی باڵوێزی ئینگلیس بۆ وەزارەتی دەرەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بە کێشەی دەنگ‌دەران هەواڵی دا.
ئەو روونی کردەوە: بەدوای پێکهاتنی کێشە لە رەوتی هەڵبژاردن لە هەندێ شارەکانی ئینگلیس راب مەک ئەیر باڵوێزی ئینگلیس بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایی توندی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بەم بابەتەی پێ راگەیندرا.
ناوبراو وتیشی: بە باڵوێزی ئینگلیس وترا کە هێزی ئاسایش و پۆلیسی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە بە باشی دۆخی ئەمنی هەڵبژاردنەکان بپارێزن.
خەتیب‌زادە داکۆکی کرد: لەم چاوپێکەوتنەدا رەخنە لەو میدیا فارسی زمانانەی ئینگلیسیش گیرا کە هەوڵیان دەدا خەڵک بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان هان بدەن کە لەوانە بی بی سی و کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ بوون.
باڵوێزی ئینگلیس رایگەیاند ناڕەزاییەکان بە لەندەن رادەگەینێت.

News Code 37842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =