بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ڕۆژنامەی ئەمریکی والێستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە چەند بەرپرسانی ئاگادار لە دەوڵەتی ئەمریکا نووسی کە واشنتۆن دەیەوێت 8 سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لە 4 وڵاتی عەرەبی هەڵکەتووو لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بباتە دەرەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، عەرەبستانی سعوودی، ئوردن، عێراق و کوەیت ئەو وڵاتانەن کە سوپای ئەمریکا بەم زووانە سیستەمی مووشەکی خۆی لە خاکیان دەباتە دەرەوە.
هێشتا ڕاپۆرتی تەواو و پشت ڕاست لە ئەو بارەوە لە لایەن سەرچاوەکانی نزیک بە کۆشکی سپییەوە بڵاو نەبووەتەوە.
Your Comment