خەڵک بە دەنگی خۆیان چارەنووسی وڵات دەنووسنەوە

لێدوانی تەلەڤیزیۆنیی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان چەند خولەک پێش ئێستا دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێدوانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی شۆراکانی ئیسلامی شار و گەند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆن دەستی پێکرد.

گرینگترین قسەکانی ئایەتوڵلا خامنەیی بە شێوەی خوارەوەیە:

کاری خەڵک بەشداری و جۆری بەشداری و هەڵبژاردن دەبێت. هیواارین بتوانین بە باشترین شێوەی لە ئەو بوارە ئامادە بین...

بەدڵنیاییەوە چارەنووسی وڵات لە ئەم ماوە زمەنیەدا لە هەموو بوارەکان لەوانە ئابووری و ئاسایش و تەندروستی پێوەندی بە کارێکەوەیە کە لە ئێوەی خەڵکی ئازیز لە ڕۆژی هەینی ئەنجامی دەدەن. واتا ئێوە بە دەنگی خۆتان چارەنووسی وڵات دیاری دەکەن.

کۆماری بوون لە دەسەڵاتی ئیسلامی ، بە بەشداری خەڵک دێتە دی

هەموو ناوەندەکانی دەسەڵاتی شەیتانی لە جیهان کە دژایەتی دەکەن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هەڵبژاردنیش دژایەتی دەکەن. لە هەموو ئەو هەڵبژاردنانە ئامێری سیاسی و مێدیاییان بەدوای ڕووخانی بیر و ورەی خەڵک دژی هەڵبژاردنە تا ئیزن نەدەن گەورەیی هەڵبژاردنەکان، خۆی بنوێنێت.
لە ماوەی ئەو ساڵانە هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە چووە و یەک ڕۆژیش دوانەکەوتووە. لە هیچ شوێنێک لە جیهان ناتوانن وڵاتێک بدۆزنەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەوەندە لەلایەن دوژمنەوە بخرێتە ژێر وردبینیەوە.
دوژمنان بەدوای شێواندنی هەڵبژاردنەکانن
لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی ، مێدیاکانی ئەمریکا، بریتانیا و چەتەکانیان خۆیان دەکوژن بۆ ئەوەی کە بتوانن هەڵباژردنەکانی ئێمە ببەنە ژێر پرسیارەوە و بەشداری خەڵک کەمڕەنگ بکەنەوە و بە شێوەیەک لە شێوەکان تۆمەتباری بکەن.

ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکان بە شێوەی شیاو بەڕێوە نەچێت و خەڵک دوور بکەونەوە لە دەسەڵات. ئاڵبەت خەڵک گوێیان لێ ناگرن. گرووپگەلێکی تایبەت، هەر قسەکەی ئەوان دووپات دەکەنەوە، کارێکمان بە ئەوانەوە نییە بەڵام خەڵک نیشانیان دا پێچەوانەی دوژمن کار دەکەن. لە ئەو هەڵبژاردنانەش بەشداری دەکەن.

دوژمنانی دین و ئێران دژی هەڵبژاردنن

دوژمنانی دین و ئێران دژی هەڵبژاردنەکانی ئێوە خەڵکی ئێرانن. هەموو کەسانێک کە دەیانەوێت کاری باش ئەنجام بدەن، ئەوە بزانن کە بەشداری لە هەڵباژردن کارێکی چاکە.
ئەگەر خەڵک کەمتر لە هەڵبژاردن بەشداری بکەن، لە ئەو لایەوە گوشاری دوژمن زیاد دەبێت.
ئەو سەرۆک کۆمارەی کە ڕۆژی هەینی هەڵدەبژێردرێت، ئەگەر بە زۆرینەی دەنگ هەڵببژێردرێت، پشتیوانییەکی پتەو دەبێت و کارگەلێکی گەورە ئەنجام دەدات.
هەندێک لە وڵاتان دەڵێن کە هەڵبژاردنەکانی ئێمە نادیمۆکراتیکە.

ئەوانەی کە لە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان گومانیان هەیە، چینە هەژارەکانی کۆمەڵگایە و چاوەڕوانی نابەجێشیان نییە چونکوو داواکارییەکانیان نەهاتووەتە دی. بەڵام دەنگنەدان هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، گلەیی و رەخنەکانیان قبوول دەکەین، بەڵام بەشداری نەکردن بەبۆنەی ئەو رەخنە و گەلەییانەم قبووڵ نییە.

هەندێک کەس بە شرۆڤەی هەڵە دەیانەوێت خەڵک بێ هیوا بکەن. لە دوژمنان شتێک جودا لە ئەوە چاوەڕوانی ناکرێت بەڵام لە ناوخۆ هەندێک کەس بە ڕەش بینی و شرۆڤەی لاواز قسەگەلێک دەکەن کە خەڵک بێ هیوا دەکەن. ئەوە هەڵەیە.
وێڕای ماندوو نەبوونی بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان، پێیان دەڵێین کە هەوڵی پێویست بدەن بۆ تەندروستی خەڵک لە کاتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان چونکوو بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان نابێت خەسار لە توندروستی کۆمەڵگا بدات.
بەرپرسان بەرەنگاری هەر جۆرە لادانێک بن.

News Code 37799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =