AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٦ ١٥:٤١

ڕۆحانی لە کابینەی دەوڵەت:

دەنگ نەدان کێشەکان چارەسەر ناکات/گەشەی ئابووری، ئەمریکای هێنایە ڤیەنا

دەنگ نەدان کێشەکان چارەسەر ناکات/گەشەی ئابووری، ئەمریکای هێنایە ڤیەنا

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە دەنگ نەدان هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، وتی: دەنگدان لە ئەم دۆخەدا هێزەمان زیاتر دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: گرینگترین کێشەیەک کە لەبەردەممانە، ڕۆژی هەینی 28 ی جۆزەردان ڕۆژی هەڵبژاردنە و هەمیشە هەڵبژاردنەکان بۆ ئێمە گرینگ و چارەنووس ساز بووە.

حەسەن ڕۆحانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەشەی ئابووری 3.6 لەسەد یەکێک لە شانازییەکانی ئێران لە ئەم دۆخەدایە و ئەم بابەتە گرینگەیە کە ئەمریکای هێناوەتە ڤیەنا. گەشەی ئابووری، گەشەی پیشەی وڵات، گەشەی چالاکی ژێرخان، گەشەی هەناردە کردنی بەنزین و بەرهەمەکانی لە ئەو بابەتانەیە کە بووەتە هۆی ئەویە کە ئەمریکییەکان بێنە ڤیەنا. ئەمریکا بە گوشارەکان بەدوای ئەوە بوو کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەناو ببات و ئابووریمان تێکبشکێنێت.

ناوبراو جەختی کرد کە دەنگنەدان هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات. ئەگەری هەیە هەندێک کەس و لایەن بڵێن دەنگدان ئەستەمە بەڵام کێشە نییە و بە هەر شێوەیەک کە بووە دەنگ بدەن. بەشداری لە هەڵبژاردنەکان لە ئەم دۆخەدا دەبێتە هۆی پتەو بوونی دەسەڵات و هێزمان زیاتر دەکاتەوە.

News ID 37797

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha