بە پێی هەواڵی مێهر، حامد ڕەزایی هونەرمەندی خەڵکی بانە لەم بارەوە وتی: لەم پیشانگایە بە ناوی "چێو و هونەر" بە سووتاندنی تەختەدار بۆ خۆشنووسی، تەڕاحی و سروشتی بێ گیان 40 بەرهەم پێک هاتووە کە بۆ ماوەی 3 رۆژ دەخرێتە بەرچاوی بینەران و هۆگرانی ئەم هونەرە.
ئەو وتیشی: ئەم هونەرەم بە هۆی حەز و داهێنانی خۆمەوە دەست پێ کرد و بۆ داڕشتنی ئەم هونەرە لە کەمترین ئامێر زۆرترین کەڵکم وەرگرتووە.
ناوبراو روونی کردەوە: ئەم هونەرە لە سەرەتای سەردەمی سەفەوییەکانەوە لە ئێران دەستی پێ کردووە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئامێری پێویست لەبیر کرابوو. ئێستا بە بۆنەی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی هونەرەوە شێوەکاری بە سووتاندنی تەختەدار دیسانەوە گەشەی کردووە.
بۆچوونی ئێوە