زۆر بوونەوەی گوشارەکانی بەرخۆدان بۆ سەر داگیرکەرانی ئەمریکایی

زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژان و حەوتەکانی پێشوو دژی داگیرکەرانی ئەمریکیی لە عێراق نیشاندەری ئەوەیە هەموو ناوەند و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی شوێن مەبەستی گرووپەکانی خۆڕاگرین.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەیانی دوێنێ بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە عێراق لە لایەن ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج. سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند ئەم بنکەیە کراوەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

سەرچاوە عێراقییەکان پاش ڕوودانی ئەم هێرشە داکۆکیان کرد: هێرشەکە کاتژمێر 1:35 سەرلەبەیانی ڕووی دا و هێزە ئەمریکییەکان خێرا ڕێگاکانی گەیشتن بەم بنکەیانە داخست. ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندووە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکەیان لە ناو بردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پاش چەند کاتژمێر، زەنگی مەترسی لە بنکەی ئەمریکیی ویکتۆریا لە بەغدا بڵاو بووەوە و هێزەکانی ئەم بنکەیە ئامادە بوون. پاشان وێنە بڵاوکراوەکان نیشانیان داوە مووشەکێک لە بنکەی ویکتۆریا دراوە.

عەین ئەسەد گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراقە کە لە مەودای 200 کیلۆمەتری بەغدایە. ڕووبەری ئەم بنکەیەش 10 کیلۆمەترە.

هێرشەکانی ئەم دواییانە دەسەڵاتی بەرخۆدانی سەلماند

جگە لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا، فڕۆکەی شەڕ و تیمە تایبەتەکان لە عەین ئەسەد سەقامیان گرتووە. بنکەی عەین ئەسەد ناوەندێکی فێرکاری سەربازیش لە خۆ دەگرێت. گرینگایەتی ستراتیژیکی ئەم شوێنە بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکییەکان بنکەی عەین ئەسەد وەکوو ناوەندی چالاکییەکانی خۆیان دیاری بکەن.

هێرشە مووشەکییەکان بەو بنکەیە ئەوەی سەلماند هەموو شوێنەکانی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بە تەواوەتی شوێن مەبەستی گرووپەکانی خۆڕاگرین و ئەوان هەر کات بیانەوێ ئەو شوێنانە دەکەنە ئامانج.

لە ڕاستیدا هێرشەکانی بەرخۆدان بە بنکەکانی داگیرکەرانی ئەمریکیی لە بەغدا و ئەلئەنبار ڕێگری لە دەسەڵاتی ئەمریکییەکان دەکات. گەر ئەوان دەسەلاتی بەرخۆدان ببینن، پێداچوونەوە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی گرووپەکانی بەرخۆدان و کەسایەتییەکانیان دەکەن.

هێرشەکان تا چوونە دەرەوەی ئەمریکییەکان درێژەی هەیە

بە ئامانج کردنی کاروانە لۆجێستیکەکان ئەم پەیامە بە بەرپرسانی ئەمریکی ئەدات کە عێراق گۆڕەپانێک بۆ هاتوچۆی ئەوان و نمایش کردنی دەسەڵتیان نییە. کاروانە لۆجێستیکەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکنی عێراقدا کرانە ئامانج.

تا کاتێ کە ئەمریکییەکان یاسای پارلەمان لە سەر چوونە دەرەوەیان لە عیراق جێبەجێ نەکەن، هێرشەکان درێژەی دەبێت. ئەمەش نیشان ئەدات بەرخۆدان لە بەرانبەر کردەوە تیرۆریستییەکان دژی کەسایەتییەکانی خۆی بێدەنگ نابێت.

بە پێی یاسای پەسندکراوی بەفرانباری 1398 پارلەمانی عێراق، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نایساییە. بۆیە گرووپەکانی بەرخۆدان لە گەڵیان وەکوو داگیرکەر هەڵسوکەوت دەکەن. ئێستا بەرپرسە ئەمریکییەکان دەزانن گەورەترین بنکەی سەربازییان لە عێراق مەبەستی گرووپەکانی بەرخۆدانە.

News Code 37663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =