نهێنیه‌كى ڕێکكه‌وتنى پارتى‌ و یه‌كێتى له‌باره‌ى په‌كه‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت

سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: پارتى‌و یه‌كێتى له‌ساڵى 1992وه‌ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ڕێكه‌وتون هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ بچنه‌ ناوچه‌ى قه‌ندیل.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "پارتى‌و یه‌كێتى له‌ساڵى 1992 له‌ماڵى كه‌ریم خانى برادۆست له‌سیده‌كان به‌ئاماده‌بونى فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكى حكومه‌ت‌ و د.ڕۆژ جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى په‌كه‌كه‌ عوسمان ئۆجه‌لان ڕێککەوتن کە په‌كه‌كه‌ بچنه‌ ناوچه‌ى قه‌ندیل".

وتیشى:"ڕێكه‌وتنه‌كه‌ وه‌ك نوێنه‌رى پارتى‌و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كرا و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ تائێستا ماوه‌و به‌ئۆتۆمبێلى حكومه‌ت‌و پارتى‌و یه‌كێتى، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ى زه‌ڵێ‌و باره‌گاكانى مام جه‌لال‌و یه‌كێتى نیشتیمانیان ڕاده‌ستكرا له‌م ناوچانه‌ (بێده‌لان، ڕه‌زگه‌، ماره‌دوو، قه‌ڵاتوكان، سوره‌دێ تا قڕناقه‌و پشت ئاشان)یان ڕاده‌ستكراو له‌و دیویشه‌وه‌ تا گوێزێ‌و دۆڵه‌كۆكه‌یان پێدرا‌.

سكرتێرى حزبى سۆسیالست ئه‌وه‌شىی خسته‌ڕوو، "په‌كه‌كه‌ بۆشایی نێوان یه‌كێتى‌و پارتى قۆستۆته‌وه‌و سودى لێ بینیوه‌."

وته‌كانى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌كاتێكدایه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان په‌كه‌كه‌ تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنێت.

News Code 37654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =