بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 122 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 81 هەزار و 63 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 966 هەزار و 363 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 552 هەزار و 401 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment