ئیمام خومەینی لەدڵی فەلەستیندا جێ گرتووە

هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین لە گەڵ خەڵک و ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی فەلەستینی قسەی کردووە سەبارەت بە ئیمام خومەینی.

هەواڵنێری مێهر، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڕۆڵی ئیمام و کاریگەریی ئەوان لە سەر پرسی فەلەستین تۆمار کردووە و لە گەڵ یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی قسەی کردووە.

 ئیمام خومەینی لەدڵی فەلەستیندا جێ گرتووە

یەکێک لە تەوەرە گرینگەکانی بیر و هزری ئیمام دژایەتی و ڕقی لە سازش بوو. چەند تەوەر بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ شۆڕشی ئیمامدا دیاری کرا کە گرینگترینیان ساز کردنی نیگەرانی لە نێوان میلەتەکانی ناوچە لە ڕێگای ترس و تۆقان لە ئێران و بابەتێک بە ناوی هەناردە کردنی شۆڕش بوو.

ئەو مۆدێلەی کە هاتبووە سەر کار، هەم خاوەنی نەتەوەخوازی ئێرانی بوو و هەم سونەتە ئیسلامییەکانی لە بەرچاو دەگرت و هەم بڕوای بە توانای دەرکەوتنی ئەوانە بوو.

پێک هاتنی ڕێبەرییەکی یەکگرتوو لە جیهانی ئیسلامدا

گرینگترین نیگەرانی ڕۆژاوا لە بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو کە دەکرا ببێتە خاڵی هاوبەشی هەموو میلەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای وەک یەکمایەتییەکی ئیسلامی ناوبردەوە و گرینگی پێدا.

 ئیمام خومەینی لەدڵی فەلەستیندا جێ گرتووە

ئیسلامی سیاسی و کردەوەیەک لە بەرانبەر مۆدێلە ئێخوانییەکان

پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەوەی زیاتر وەکوو مۆدێلی بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامی لە گەڵ ڕۆژاوا کەڵکی لێ وەردەگیرا، مۆدێلێکی وەکوو ئێخوانولموسلمین بوو کە بڕوای بە بەرەنگاری کردەیی نەبوو و زیاتر بەرەنگاری خۆیان لە چوارچێوەی ناڕەزایی سیاسیدا نیشان ئەدا.

خزر حەبیب ، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە مێهری وت: ئەگەەر بڵێم کە ئیمام خومەینی گەورەترین ڕێبەری شۆڕشێک لە سەدەی بیستەم بووە، قسەیەکی گەزاف نییە. ئەوان دوای شۆڕش لە سەر بنەمای ئیسلام ، کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دامەزراند.

 ئیمام خومەینی لەدڵی فەلەستیندا جێ گرتووە

ئیمام خومەینی لە دڵی فەلەستینیەکاندایە

هاوکات جەبران ئەبوو هەردوس، شرۆڤەکاری فەلەستینی لەمبارەوە وتی: ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئیمام خومەینی هێشتا کەسایەتیەکە کە لە دڵی فەلەستینییەکاندایە.

News Code 37629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =