دەفری ئاوی 3 هەزار ساڵە لە گۆڕستانی پیرانشار دۆزرایەوە

سەرۆکی دایرەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی پیرانشار لە دۆزینەوەی دەفرێکی گڵینەی 3 هەزار ساڵە لە لایەن خەڵک و پێشکەش کردنی بەم ئیدارە هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سولەیمان بەشیری وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتیشی: ئەم دەفرە لە لایەن دێهیاری و ئەنجومەنی گوندی چیانە بە مەبەستی پاراستنی باشتر ڕادەستی ئیدارەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی پیرانشار کراوە.

ئەو وتیشی: ئەم دەفرە لە کاتی ناشتنی تەرمی یەکێک لە خەڵکی ئەو گوندە لە گۆڕستانی چیانە دۆزراوەتەوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە: ئاسەواری مێژوویی بەشێک لە شۆناس و فەرهەنگی میلەتەکانە و پێویستە هەمووان لە پاراستنیدا هەستیار بن.

News Code 37614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =