بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، عەلی محەمەد فەرماندەی کەتیبە تایبەت لە میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاند: کەتیبە تایبەتەکانی میحوەری باکوور بە شێوەی چالاکانە لە پووچەڵ کردنەوەی مووشەک و سەکۆی هاویشتنی دەست خراو لە ناوچەی نزیک بە پردێ بەشداری هەبووە.
عەلی محەمەد زیادی کرد: ئەو مووشەکانە بۆ هاویشتن بەرەو هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیکی بنەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئامادە کرابوون.
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی جەختی کرد: هێزەکانی حەشد بە هاوکاری سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەو مووشکانە و ڕێگری لە ئاژاوە نانەوەی دوژمنان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بە پێی بەیاننامەی ئەو کومیتەیە، مووشەکەکان لە گوندی ئەحسار سەر بە پردێ لە پارێزگای کەرکووک ئامادەی هاوێشتن بوو کە هێزەکانی چاوەدێری و پووچەڵ کردنەوە، پووچەڵیان کردەوە.
Your Comment