داهاتووی نادیاری گرێبەستی نەوتیی 2 ملیار دۆلاری کوردانی سوریا

میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن: کوردەکانی سووریا بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو گرێبەستێکی 2 ملیار دۆلارییان واژۆ کرد بەڵام چارەنووسی دیار نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی دەوڵەتی جۆ بایدن بە میدیا ئەمریکییەکانیان وتووە وەزارەتی دارایی ئەم وڵاتە، بەرگری لە درێژکردنەوەی بەخشرانی گەمارۆکان ئەو کۆمپانیا نەوتییە کردووە. ئەم کۆمپانیایە بە ناوی دلتا کرسنت وزە لە کاتی سەرۆک کۆماری ترامپ و بە پشتیوانی مایک پۆمپەئۆ پێک هاتووە و بۆتە بەرپرسی داهاتی سەرچاوە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

گۆڤاری سیای تاکی ئەمریکا لە زاری دۆناڵد ترامپەوە گیڕاویەتەوە کە بڕیار بوو چالاکی نەوتی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە لە ناوچەی ژێردەسەلاتی کوردەکانی سووریا، مانگانە 45 ملیۆن دۆلار داهاتی ببێت.

ئەم گۆڤارە نووسیویە: بەرپرسانی کوردی سووریا بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی گۆڕەپانەکانی ژێردەسەڵاتی خۆیان کە بڕیار بوو لە لایەن کۆمپانیای دلتا کرسنت وزەوە بپاڵێورێت، دوو گرێبەستیان لە گەڵ دوو بازرگانی تورکیەیی و عێراقی واژۆ کردووە. ئەوان هیوادار بوون ئەم گرێبەستە و گرێبەستەکانیتر بووجەی ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دابین بکات.

بە پێی هەواڵی نیوریپابلیک، ئەم کۆمپانیا نەوتییە بە نزیک بوونەوە لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کردبوو بەستێنی گواستنەوەی نەوتی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سووریا بۆ تورکیا ساز بکرێت.

جان دوریر بەڕێوەبەری کۆمپانیای دلتا کرسنت وزە بە هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێسی وتووە: ئەم کۆمپانیا گرێبەستێکی بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا واژۆ کردووە و گەر دەوڵەتی بایدن بڕیارەکەی جێبەجێ بکات، هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا لە گەڵ کێشەی ئابووری جیدی ڕووبەڕوو دەبنەوە.

News Code 37543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =