بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری کوردستان لە بەڕێوەجوونی قۆناغی کۆتایی "کۆشکی مۆزەی فەرهەنگ و ناودارانی ئێران" لە بینای مێژوویی خەسراوای سنە هەواڵی دا.
مۆزەی فەرهەنگ و ناودارانی ئێران وەکوو هێمای شۆناسی ڕەسەن، مێژوویی، فەرهەنگی و هونەری خەڵکانی ویلایەتە کۆنەکانی ئێران لە سنووری سیاسی ئێران وەکوو خوراسان، تەبەرستان، ئازەربایجان، کوردستان، کرمان، فارس، گیلان، خوزستان، سیستان و لوڕستان دەناسرێت.
بینا و باخی خەسراوا لە بەناوبانگترین بیناکانی پارێزگای کوردستانە کە بە ژمارەی 1491 لە ڕیزی ئاسەواری نەتەوەیی ئێراندا تۆمار کراوە و هێمای پێوەندی نزیکی سنە لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێران بووە.
Your Comment