سکرێتری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پیرۆزبایی لە ڕێبەر کرد

سکرێتری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلستین لە نامەیەکدا بۆ ئایەتۆڵا خامنەیی وێڕای ڕێزگرتن بە بۆنەی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم شەڕە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلستینی لە ڕێبەری شۆڕش کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری شۆڕش، پاش سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلستین لە شەڕی 12 رۆژە لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، زیاد نەخالە سکرێتری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلستین لە نامەیەکدا بۆ ئایەتۆڵا خامنەیی وێڕای ڕێزگرتن بە بۆنەی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم شەڕە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلستینی لە ڕێبەری شۆڕش کرد.

لە دەقی نامەکەی زیاد نەخالەدا نووسراوە: بە شانازییەوە و بە نوێنەرایەتی لە لایەن خۆم و برایانمەوە لە فەرماندەیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و گرووهانەکانی قودسەوە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی میلەتی فەلستین و بەرخۆدانی سەربەرز دژی ڕژیمی زایۆنی و داگیرکەرتان لێ دەکەم.

پشتیوانی هەمیشەیی و ئاشکراتان لە هەموو گۆڕەپانەکان، گرینگترین و زەقترین ڕۆڵی لە شەڕی "شمشێری قودس" و دەستکەوتەکانی گێڕا. سەرەڕای ئەوەی دوژمن لە بواری سەربازییەوە سەرتر بوو، جەنگاوەرانی بەرخۆدان بە هەموو هێز و توانایانەوە هاتنە نێو گۆڕەپانی شەڕەوە. گەر یارمەتی خودا نەبوایا، بەرخۆدان و سەرکەوتنی میلەتی فەلستین مومکین نەبوو.یارمەتی خودا بووە هۆی ئەوەی جیهازاتە بێ بایەخەکانی ئێمە بەتوانا ببنەوە.

میلەت و بەرخۆدانی فەلستین هەموو موسوڵمانانی جیهانیان شاد کردەوە وجارێکیتر ڕژیمی زایۆنی بەزاند. لەم کاتە مێژووییانەدا لە ئێوە و برایانمان لە هیزی قودس ڕێز دەگرم کە ساڵەهای ساڵ لە گەڵ ئێمە هەنگاویان هەڵهێنا و هەموو زانست و یارمەتی خۆیان پێشکەشی ئێمە کرد تاکوو وەها ڕۆژێکی پڕبەرەکەت بەدی هات.

بە پێویستی دەزانم شەهیدی عەزیز و فەرماندەی خۆشەویستمان حاج قاسم سولەیمانی وەبیربێنمەوە کە بە شەهادەتی خۆی، پێگەیەکی بەرزی بۆ خۆی دەستەبەر کرد. لەم کاتە مێژووییانەدا هەست بە نەبوونیان دەکەین.

لە خودا داوا دەکەم بتانپارێزێت و هەر دەم لە بوونی پڕ خێری ئێوە بەهرە وەرگرین. ئێمە بەردەوام بۆ پاراستنی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەربازەکانی دوعا دەکەین.

News Code 37441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =