بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس؛ فه‌رمانده‌ى هه‌ردوو لیواكه‌ش عه‌ره‌ب ده‌بێت‌و یه‌كێتی‌و پارتیش له‌چوار فه‌وجى هێزه‌كانى خۆیان یه‌كێك له‌لیواكان دروستده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، هه‌ولێرو به‌غدا ڕێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى، دوو لیواى هاوبه‌ش له‌پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق بۆ پارێزگارى له‌كه‌ركوك‌و سنوره‌كه‌ى پێكبهێندرێن.
ئه‌وه‌ش زانراوه، پێكهێنانى دوو لیواكه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، لیوایه‌كیان كورد‌و لیوایه‌كیش عه‌ره‌ب ده‌بێت، به‌ڵام فه‌رمانده‌ى هه‌ردوو لیواكه عه‌ره‌ب ده‌بێ‌و ڕاسته‌وخۆش سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌بن‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمى كوردستانه‌وه نابێت.
هه‌روه‌ك بۆ لیوا كورده‌كه كه سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانى كورد ده‌بن‌و فه‌رمانده‌كه‌یان عه‌ره‌ب ده‌بێت، یه‌كێتى‌و پارتى ڕێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى، دوو فەوجی پێشمه‌رگه‌ى پارتی‌و دوو فەجی یەکێتی ئه‌و لیوایه پێكبهێنن، به‌ڵام هیچ پەیوەندیه‌كیان به‌پێشمەرگەوە نامێنێت.
Your Comment