بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد نوخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشطی سوپای پاسداران جەختی کرد کە فەلەستینییەکان ئێستا ئیمانیان هەیە بە ئازاد کردنی نیشتمانیان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: شەڕی یازادە ڕۆژەی ئیسرائیل دژی غەززە لە مێژووی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ دوژمنی زایۆنی پرسێکی گرینگە. دەتوانین بڵێین کە ئەو شەڕە بەشێک لە یەکگرتوویی بێ وێنە و هەماهەنگی فەلەستین دێتە ئەژمار.
نوخالە لە کۆتاییدا وێڕای ئاماژە بە هەوڵە بەرفراوانەکانی شەهیدی قودس، سەردار سولەیمانی، لە درێژەی خۆش کردنی بەستێنی ئاوەها سەرکەوتنگەلێک دژی ئیسرائیل ، وتی: ئێوە(ئێران) لە هەموو مەیدانەکان لە پاڵ ئێمە بوون و لە ئەو سەرکەوتنە هاوبەشمانن و لە ئازادی قودسیش لەگەڵمان دەبن.
Your Comment