بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەرکردنی پەیامێک سەرکەوتنی بەرخۆدانی بە سەر ئیسرائیل لە گەلی فەلەستین پیرۆزبایی کرد.
لەو پەیامەدا ڕێبەری باڵای ئێران وتیان: تاقی کردنەوەی ئەم چەند ڕۆژە گەلی فەلەستینی سەربەرز کرد.
دەقی پەیامی ڕێبەری بەم شێوە بڵاو بووەتەوه:
سڵاو لە فەلەستینی بەهێز و ستەملێکراو، سڵاو لە گەنجانی بوێری فەلەستین، سڵاو لە غەززەی پاڵەوان، سڵاو لە حەماس و جەهاد و گرووپە جەهادییەکان.
سوپاسی خودای ئایزی دەکەم بە بۆنەی ئەو سەربەرزیەی کە بەخشی بە فەلەستینییەکان و بە سەر زایۆنیستدا سەرکەوتن.
ئەزموونی ئەم چەند ڕۆژە، گەلی فەلەستینی سەربەرز کرد. دوژمنی نامرۆڤ بۆی دەرکەوت کە لە بەرانبەرگەلی فەلەستین شکست دەهێنێت.
درێژەی جەنایەتەکان و داوای ئاگربڕ هەر دوو شکست بوو بۆ ئیسرائیل، ئەوان ناچار بوون شكست قبووڵ بکەن.
دەوڵەتە موسڵمانەکان ئەبێ ڕاستبێژانە بێنە مەیدانی پشتیوانی لە فەلەستین، چ لە بواری سەربازی و چ لە بواری دارایی کە ئەمڕۆکە زیاتر لە ڕابردوو پێویستە و هەم لە بواری بووژانەوەی ژیرخانەکان و ئاوەدان کردنەوەی وێرانییەکان لە غەززە.
Your Comment