400 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدان

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی رفێندراوان لە دهۆک ڕایگەیاند کە 400 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لەناو کەمپی هۆلی کوردستانی سووریادا ماون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگار کردنی ڕفێندراوان لە دهۆک بە رادیۆی رووداوی راگەیاندووە: بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی 400 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لەناو کەمپی هۆلدا ماون. ڕزگارنەکردنیشیان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە کە گرنگترینیان ئەوەیە ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن.

ناوبراو درێژەی دا هەمان دەسەڵاتی داعش لەناو خێزانەکانی کەمپەکەدا جێبەجێ دەکرێت. حوکمێکی داعشییانە لەناو کەمپەکەدایە و بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانی ژن و منداڵی کوردانی ئێزدیی نێو کەمپەکە هەیە.

لەم هەفتەیەدا مێرمنداڵێکی کوردی ئێزدی لەناو کەمپی هۆلدا لە دەستی ئەو خێزانە داعشە رزگار کرا کە لای خۆیان هێشتبوویانەوە.

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوان گوتی: چەند رۆژ لەمەوبەر زانیاریمان بۆ هات کە مێرمنداڵێکی کوردی ئێزدی لەناو کەمپی هۆلدایە کە تەمەنی 16 ساڵانە. ئیدی ڕزگار کرا و ئێستا لە رۆژئاوای کوردستانە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە ناو کەسوکاری خۆی لە هەرێمی کوردستان.

بەشێک لەو کوردە ئێزدییانەی لەناو کەمپی هۆلدان بە منداڵی کەوتوونەتە دەستی خێزانە داعشەکان و ئێستا بە تەواوەتی کەسوکاریان ناناسنەوە.

حسێن قائیدی وتیشی: هەندێک لە منداڵەکان لەبەر ئەوەی بە بچووکی کەوتوونەتە دەست خێزانە داعشەکانەوە، کاریگەری لەسەر مێشکیان دانراوە و ناتوانن خۆیان ئاشکرا بکەن. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کەمپەکەیش هاوکاریمان ناکەن.

سوڵتان مەحموود، خزمی کەسانی بێسەروشوێنی ئێزدی وتی: دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا هیوامان وابوو کە کەسوکارە بێسەروشوێنەکانمان بدۆزرێنەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەواڵیان نییە. ئێمە لەو هەوڵانە ڕازی نیین کە دراون. نە حکوومەتی بەغدا شتێکی بۆ کردووین نە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بەژێر خاکەوە کراون کە تاوەکوو ئێستا کوردانی ئێزدی نازانن ئاخۆ کەسوکارەکانیان لە ژیاندا ماون یان لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدان. لە 82 گۆڕی بەکۆمەڵیش تەنیا پێنج گۆڕیان هەڵدراونەتەوە.

News Code 37416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha