بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆیب ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ڕازی بووە بە ئاگربڕ لە غەززە و ئەم بابەتهی بە میسر ڕاگەیاندووە.
ڕاوێژکاری میدیایی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە میسر پێیانی وتووە کە ئیسرائیل ئاگربڕی قبووڵ کردووە و لە کاتژمێر 2 بەرە بەیانی ڕۆژی هەینیەوە دەستپێدەکات.
حەماس ڕایگەیاندووە کە تا کاتێک ئیسرائیل پایبەند بێت بە ئاگربڕەوە بەرخۆدانیش ئاگربڕ دەپارێزێت.
هێرشی موشەکی ئامادە کرابوو
وتەبێژی قسام ئەبوو عوبەیدە وتی: ئێمە توانیمان بە یاری خودا، دوژمن و سوپاکەی کە هەوڵی کوشتوبڕی منداڵان و ڕووخاندنی خانووەکانی دەدا، سووک بکەین.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە بەرخۆدانی فەلەستین هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ئیسرائیل لەسەر داوای ناوبژیوانان هەڵپەساردووە.
درێژەی دا: هێرشێکی مووشەکی گەورەمان کە لە باکوورەوە تا باشووری فەلەستینی داگیرکراو لە حەیفا تا متار ڕاموونی دەگرتەوە، ئامادە کردبوو بەڵام ئێمە وەڵامی لایەنە ناوبژیوانەکانی وڵاتانی عەرەبیمان دایەوە و ئەو هێرشەمان هەڵپەسارد تا هەڵسوکەوتی دوژمن تا کاتژمێر 2 ی بەرەبیانی چاوەدێری بکەین.
ئەبوو عوبەیدە وتی: ڕێبەرانی ئیسرائیل لە بەرانبەر تاقیکارییەکی ڕاستەقینەدان و هێرشی مووشەکی تا کاتژمێر 2 لەسەر کورسییە.
بۆچوونی ئێوە