بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، ئەیووب ڕەبێعی پەرلەمانتاری عێراق لە سەر بەردەوام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە لێدوانی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەو بارەوە وتی: هێزەکانی ئەمریکا نایانەوێت لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پەسەندکراوی پەرلەمان لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان جەختی هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: سەرەڕای ئەوەی کە چینە جیاجیاکان و لایەنە سیاسییەکان داوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە خاکی خۆیان دەکەن بەڵام وادیارە واشنتۆن نایەوێت ئەو کارە ئەنجام بدات.
پێشتر هادی عامری، لە لێدوانێکدا جەختی کردبوو: ئەگەر سەربازانی ئەمریکا بە شێوەی ئاشتیخوازنە لە عێراق نەچنە دەرەوە، ئێمە بە بەرخعدانی خۆمان ناچاریان دەکەین بە چوونە دەرەوە لە عێراق.
Your Comment