بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لۆرا رۆزێن هەواڵنێری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە زمانی ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڤیەنا، نووسی: بە ئەگەری زۆرەوە ڕێککەوتنێک کە لە مانگی فێڤریە لە نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کرا، ئەگەری درێژ کردنەوەی هەیە.
هەروەها ئەو دیپلۆماتە ڕووسە زیادی کرد: بەڵام ئێستاکە، ئێمە ئەرکی جیاوازمان هەیە و ئەبێ تا 21 ی مەی بگەینە ڕێککەوتن لە سەر زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
Your Comment