بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕووسیا داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دهكات بههاناى كهمپى هۆل بچن له كوردستانی سووریا.
گینادی کۆزمین جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان لەکۆنگرەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لەبارەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ لەکاتی ململانێ سەربازییەکاندا وتەیەکی پێشکەشکرد، جەختیکردەوە لەسەر کارکردنی جدی بۆ گێڕانەوەی منداڵانی ناو کهمپی هۆل لە کوردستانی سووریا بەرەو وڵاتەکانی خۆیان.
کۆزمین ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە31 هەزار منداڵ لەناو کهمپەکەدانو زیاتر لەشهش هەزار کەسیش بەهۆی تووشبوون بەکۆرۆنا لەناو کهمپەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەو دیپلۆماتکارە جەختی لەوەکردۆتهوه، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، لەوانە پەیماننامەی مافەکانی منداڵ، هەموو وڵاتەکان ناچارن هاوڵاتییەکانیان بگێڕنەوەو لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەوەی ئەو منداڵانە نەبن بەهاوڵاتی بێ ڕەگەزنامە، هەنگاوی لێبڕاوانە بنێن.
لەمانگی ئازاری ساڵی 2019و دواى كردنه دهرهوهى داعش لهدواپێگهى كه شارى ڕهققه بوو لهسوریا، ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لەوڵاتانی جیهان دەکەن ئەو ژنو منداڵانەی خێزانی چەکدارانی داعش بۆ وڵاتەکانیان بگێڕنەوە کە لەناو کهمپی هۆلدان.
لە داخوازییەکی فەرمیدا بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی؛
ڕووسیا : جیهان دەبێت بههاناى كهمپى ئەلهۆلەوە بچێت له كوردستانی سووریا

ڕووسیا داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دهكات بههاناى كهمپى هۆل بچن له كوردستانی سووریا کە پڕیەتی لە ماڵ و خێزانی داعشیەکان.
News ID 37244
Your Comment