کوردێک لە فڕۆکەخانەی بەغدا سەردار سولەیمانی ناسیوەتەوە

ماڵپەڕی هەواڵی یاهونیوز، لە ڕاپۆرتێکدا وردەکارییەکانی تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی بەدەستی تیرۆریستەکانی ئەمریکای دەرخستووە و بەتایبەتی لەسەر ڕۆڵی دوو بەرپرسی پێشووی ئەمریکا لە ئەو جەنایەتە قسەی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی یاهونیوز شەوی شەممە ڕاپۆرتێکی لە نووسینی جەک مورفی و زاک دارفمەن سەبارەت بە گەڵاڵەی تیرۆریست شەهید سولەیمانی بڵاو کردەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا، سەبارەت بە هاوکاری تیرۆریستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرپرسە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژە کراوە و و باس لە سەر ئەوە کراوە کە ئەو هەلمەتە، لەسەر سیاسەتەکانی ئێستای دەوڵەتی جۆبایدن لە ناوچەکە کاریگەری دەبێت.

ئەو ڕاپۆرتە باس لە ئەوە دەکات کە هێزەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە لە جلی ئاسایی لە فڕۆکەخانەی بەغدا چاوەڕوانی کەسی بەرچاویان بوون.

ئامادەیی نیشان شکێنەکان

سێ گرووپی نیشان شکێن لە مەودای 548 بۆ 823 مەتری لە شوێنی تیرۆرەکەوە جێگیر کرابوون کە کامێرا چەکەکانیان ڕاستەوخۆ پێوەندی هەبوو لەگەڵ هێزەکانی جێگیر لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەندامێکی گرووپی ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریزم، سەر بە یەکینە تایبەتەکانی هێزە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان کە پێوەند چڕوپڕی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا هەیە، یارمەتی هێزەکانی دڵتای داوە لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا.

کاتێک کە ئەو فڕۆکە کە سەردار سولەیانی تێدا بوو و لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە، هاوکات سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕانەوە و هێزێکی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هەرێمی کوردستان لە جلی خزمەتکاری فڕۆکەخانە، فڕۆکەکەی بۆ شوێنی بەرچاو ڕێنوێنی کرد. دوای ئەوەش کاتێک کە سەردار سولەیمانی لە فڕۆکەکە دادەبەزێت هێزە کوردییەکان لە جلی فەرمانبەرانی بەشی دابەزاندنی بار لە شوێنەکە ئامادەبوون و بە وردی ناوبراویان ناسیەوە.

پیلانە دزێوەکەی ئەمریکا

بە وتەی بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا، شەش کاتژمێر پێش سەرکەوتنی سەردار سولەیمانی بەسەر فڕۆکەکەی دیمەشق سێ جار تەلەفۆنەکەی خۆی گۆڕاوە بەڵام چونکوو هێزەکانی ئیسرائیل ژمارەکانی سەردار سولەیمانیان دەزانی توانیان بەم شێوەیە شوێنی هەڵبکەن و زانیاری بخەنە بەردەستی هێزەکانی ئەمریکاوە.

ئەم ڕاپۆرتە دەریدەخات کە ئەو بڕیارە یەکێک لە بڕیارە هەرە هەستیارەکانی ئەمریکا بووە کە زیاترین پاشهاتی تا ساڵانی داهاتووش هەر دەبێت و بە ئەگەری زۆرەوە سیاسەتەکانی جۆبایدنیش لە ناوچەکە دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

News Code 37224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha