بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا ئەرشادی جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، گەمارۆ نایاسایی و ناڕەواکان دلی وڵاتانی لەحاڵی گەشەی لەمپەری جیدی لە سەر ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا وەسف کرد و وتی: هەوڵە تاک لایەنەکان مافی ژیان و تەندروستی خەڵکی ئاساییان کردووەتە ئامانج.
زەهرا ئەرشادی، باڵوێز و جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نیۆیۆرک لە لێدوانێکدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ڕۆڵی زانست و تەکنۆلۆژیا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانی جیهانی کۆرۆنا، ئەوەی لە ڕیزی ئامێرە گرینگەکانی وڵاتانی جیاواز بۆ گەییشتن بە گەشە هێنایە ئەژمار.
بۆچوونی ئێوە