گفتوگۆی کازمی لەگەڵ شاندی ئەمریکی لەسەر کشانەوە لە عێراق

مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و یارمەتی بە دابین کردنی پاڵپشتی بۆ هەندێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی وڵاتەکەی گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: مستەفا کازمی ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ شاندێکی دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برت مەک گۆرک هەماهەنگکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا لە کۆشکی سپی دیداری کرد.

بە پێی ئەو بەیاننامە، لایەنەکان لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە بواری جیاواز و جەخت لەسەر بەڕێوە بردنی بڕیارەکان لە گفتوگۆی ستراتیژیک بەتایبەتی لە بواری چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و تۆکمە کردنەوە و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری ئابووری، فەرهەنگی و بازرگانی گفتوگۆیان کرد.

لەبەیاننامەکەی نووسینگەی کازمی هاتووە: لە ئەو دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە پرسی هاوکاری لە بواری تەندروستی و بەرەنگار بونەوەی کۆرۆنا و یارمەتی لە بواری دابینی ئیمکانات و تەیار کردنی هەندیک لە ناوەندە دەرمانییەکانی عێراق گفتوگۆ کرا.

News Code 37154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha