دەستپیکی دووبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی، هەولێر و تاران

پاش ڕاگرتنێکی یەک ساڵە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تاران دووبارە دەستی پێ کردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، تاهیر عەبدۆڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: گەشتی فڕۆکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستی پێ کردووە و کاتژمیر ٢٣ ڕۆژی یەکشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٠، فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.

ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش لەم بارەوە وتی: لە سەر دەستپێکی دووبارەی فڕین لە نێوان هەولێر و ئێران ڕێککەوتن کراوە و ئیستا بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە.

News Code 37136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =