سوپای تورکیا لە شڕناخەوە سەرباز دەنێرێتە سنوورەکانی هەرێم

دەیان ئۆتۆمبیل هەوڵی گواستنەوەی هێزی سەربازی تورکیا لە ڕێگای شڕناخ بۆ ناوچەی ئۆپراسیۆنی لە هەرێمی کوردستانیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای یەک هەفتە لە دەسپێکی دوو ئۆپرراسیۆنی پەنجەی ڕەعد و پەنجەی هەورەتریشقە، هەر هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی شڕناخ هاتوچۆ دەکەن.

ڕۆژنامەی سوزجو بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ئەو بوارە لە جووڵەی هێزە تایبەتەکان لە شڕناخەوە بەرەو سنووری هەرێمی کوردستان هەواڵی دا. لە هەمان کاتدا کۆپتەرە جەنگییەکانی جۆری ATAK یش خەریکی بوردمانی ئاسمانی ئامانجە لە پێش دیاری کراوەکانن.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە سوپای تورکیا خەریکی وێران کردنی حەشارگەکانی پەکەکەیە تا چی دیکە بەکار نەهێنرێن. تەقەمەنییە دۆزراوەکانیش لەلایەن گرووپەکانی دۆزینەوەی مینەوە پووچەڵ کراونەتەوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، شەڕەکەرەکانی تورکیا بە شەو و بە ڕۆژ خەریکی بوردمانی ناوچەی متینا و ئاواشین و باسیانن. فڕۆکە جەنگییەکان لە ئامەدەوە دەنێردرێنە ئەو ناوچە.

News Code 37114

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =