AP ١٤٠٠ گوڵان ٨ ١٦:٢٧

بە مەبەستی وەرگرتنی ئانزیمە زۆر چالاکەکان؛

ڕێگایەکی کاریگەر بۆ چارەسەر کردنی شێرپەنجەی خوێن داهێنرا

ڕێگایەکی کاریگەر بۆ چارەسەر کردنی شێرپەنجەی خوێن داهێنرا

لێکۆڵەرانی زانکۆی کەمبریج ڕێگایەکی نوێیان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ شێرپەنجەی خوێن داهێنراوە کە لەم شێوازەدا ئانزیمە زۆر چالاکەکان دەکرێنە مەبەست.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوئەتڵەس، ئەم چارەسەرە لە سەر مشکەکان تاقی کراوەتە و ئاکامی باشی بووە کە ڕەنگە لە داهاتوو ببێتە هۆی بەرهەم هێنانی دەرمانی شێرپەنجە بۆ مرۆڤ.

جۆرێک لە شێرپەنجەی خوێن کە ئەگەری چارەسەر کردن بەم شێوەی هەیە، شێرپەنجەی مێشکی ئێسک یان IMLە. لێکۆڵەرەکان بە لێکدانەوەی ڕەوتی تووش بوون بە شێرپەنجە، لە ناسینی پرۆتوئینێکی خراپدا سەرکەوتن کە لە دی ئێن ئەیدا کۆ دەبنەوە و بەرە بەرە زۆرتر دەبنەوە.

چاوەڕوان دەکرێ لێکدانەوەکانی ڕادەی کاریگەری ئەم شێوازە بۆ دەرمانی شێرپەنجە لە مشکەکاندا یەک ساڵ کات بخایەنێ.

News ID 37063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha