بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە، لە کاتی گەییشتنم بۆ بەغدا جارێکی دیکە لە شوێنی شەهید بوونی شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاورێکانی ئامادە بووم و جارێکی دیکە لە پاڵ سیمبۆلی لاوازی و داماوی ترامپ بە ئەو دلێرانەوە شانازیم کرد.
زەریف درێژەی دا: شانازی هاوڕێی قووڵ و هاوکاریم لەگەڵ حاجی قاسم زیاتر لە بیست ساڵ درێژەی هەبوو و پێوەندی دڵی و کاری ئێمە تا کاتی شەهید بوونی نەک کەمڕەنگ نەبووەوە بەڵکوو بەردەوام قووڵتر بووەوە. نەک هەر ئەمڕۆ و لە بەر چاوی خەڵکی ئێران، بەڵکوو لە زیاتر لە بیست ساڵی ڕابردوو، لە ناوخۆ و دەرەوە، لە پشت دەرکەی داخراو و یان گشتی، پتەو بوون، مرۆڤایەتی، ئاشتیخوازی و بوێری شەهید سولەیمانیم لە جیهان بانگەواز کردووە و بەردەوام بیرم هێناوەتەوە کە ئەگەر ئاشتییەک لە ئەفغانستان و عێراق هەیە و ئەگەر تیرۆریزمی داعش شکستی هێناوە، زیاتر لە هەر شتێک دەینداری بوێری سەردار شەهید سولەیمانی و بویرییەکانی و گیانفیدایی خەڵکی ئەو وڵاتانە بووە.
Your Comment