بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی لە ڕێگای هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی و زەوینی لە ناوچەی ئامێدی و زاخۆ لە پارێزگای دهۆک دەست پێکردووە و سەربازانی ئەو وڵاتە دوای بوردمانەکان چوونەتە ناوچە ستراتیژییەکانی هەرێمەوە و هێزەکانی پەکەکەش بۆ ڕێگری لە پێشڕەوی تورکیا لەگەڵیان بە شەڕ هاتن و بوردمانەکان بەتایبەتی لە ناوچەی زێ، ئاواشین و متینا درێژەی هەیە.
بە پێی ئەم هەواڵە، سوپای تورکیا جگە لە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر هەرێم، چوونە ناو خاکی هەریم و دەیان کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە و سێ بنکەی سەربازی دیکەی کردووەتەوە.
لە سێ ڕۆژی ڕابردوو ناوچەکانی ئامێدی، کانی ماسی، بەرزاییەکانی مەتین، باتیفا، زاخۆ ئاکرێ و چەند ناوچەی دیکە کەوتنە بەر هێرشەکانی تورکیاوە و ژمارەیەک گوندیش چۆڵ کران و خەساری زۆریش بەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە کەوت.
پەکەکەش لەو بارەوە رایانگەیاندووە کە بە توندی بەرانبەر پیشڕەوییەکانی سوپای تورکیا وەستاون و گورزی کوسندەیان لە هێزەکانی تورکیا و کۆپتەرەکانیان داوە و ژمارەیەک سەربازی تورکیاش لە ئەو پێکدادانە کوژراون.
Your Comment