بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو وەرزشوانە مێرمنداڵە کە ناوی سرووش ڕەوشەنییە، لە یازدەیەمین خولی کێبڕکێیەکانی جیهانی Unity Chess کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، توانی ببێتە پاڵەوانی ئەو کێبڕکێیانە.
یازدەیەمین خولی ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی 50 وڵاتی جیهان و زیاتر لە 200 بەشداربوو لە وڵاتانی جیاوازی خاوەن ڕیتینگی ژێر 2 هەزار و 200 بەرێوە چوو.
ئەو کێبڕکێیانە لە دوایین ڕۆژانی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو و ماڵپەڕی بەڕێوە بردنی ئەو کێبڕکێیانە پرۆفایلەکەی خۆیی بەهۆی سەرکەوتنی ئەو وەرزشوانە بۆکانییە، کردە وێنەی ناوبراو.
هەفتەی ڕابردووش پایار شەمسی یاریزانێکی تری بواری شەترەنجی بۆکانی بە دروەشانەوە لە قۆناغی یەکەمی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانی چووە قۆناغی کۆتایی ئەو ئوردووە.
Your Comment