بە پێی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری نوورنیوز لە وتووێژ لە گەڵ بەرپرسێکی سووری لە دەرگای بانیاسی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە ڕووداوی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی سووریا وتی: ئەم کەشتییە بە هۆی پارێز نەکردن و ڕەچاو نەکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە کاتی جۆشکاری ڕووی داوە.
ئەم بەرپرسە وێڕای وەدرۆ خستنەوەی هێرشی سەربازی دژی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە، وتیشی: بە لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم ڕووداوە، هەواڵە پێشووەکان لە ڕێگای سەرچاوە فەرمییەکانەوە پشتڕاست دەکرێنەوە.
ناوبراو وتیشی: سێ کرێکاری ناو کەشتییەکە کە سەرقاڵی جۆشکاری بوون، سووتاون .
Your Comment