بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, 22ی ئه‌م مانگه، ژمارەیەک لە ئەندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی جۆ بایدن كرد و داوایانكرد، وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مێژوودا، به‌فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان بهژینۆساید بناسێنێت.
ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبونی 106 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا، جۆ بایدن به‌فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی بهژینۆساید ناساند.
جۆ بایدن لهراگهیهندراوێكیشدا رایگه‌یاند: "كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه كه به ده‌ستگیركردنی ڕۆشنبیرانی ئه‌رمه‌نی و ڕێبه‌رانی ئه‌رمه‌نییه‌كان له 24ی (نیسان/4)ی 1915 ده‌ستیپێكرد، نیشانه و ئاماژه‌یه‌كی رونی ژینۆسایدكردنه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "گه‌لی ئه‌مریكا ڕێز له كه‌سوكاری ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌گرێت كه به هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه له‌ناوبران"
Your Comment