بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، ئەبوو ئەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد: داگیرکەران لە ژێرناوی ناتۆ لە عێراق چالاکی دەکەن و هەر بۆیە، هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدان دژیان زیادی کردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو هەروەها وتی: هیوادارم پەرلەمانی عێراق بەرەوڕووی ئەو کەسانە ببێتەوە کە بۆ ئاژاوە نانەوە لە عێراق هەوڵ دەدەن. عەسکەری لە درێژەدا هەروەها ئاماژەی کردە سەر هەوڵە دوژمنانەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان لە عێراق.
لە هەمان پێوەندیدا بەرپرسی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق وتیشی: سێ گۆشەی زایۆنیزم، ئەمریکا و عەرەبستان بەرپرسی چڕ کردنەوەی هێرشە جەنایەتکارانەکان دژی خەڵکی سڤیل و هێزە ئەمنیەکانی عێراقن.
Your Comment