بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای سەرەخۆشی کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا هێناویە: ئەمن کۆچی دوایی ئەو سەردارە بەئیمانە و یاری ڕاسبێژی سەردار شەهید سولەیمانی کە لە فەرماندە بەناوبانەگەکانی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز بوو و تەمەنی خۆیی لە ڕێگای گیانفیدایی و بەرگری لە ئێران دانا، لە ریبەری باڵا، فەرماندەکانی سوپا و بەتایبەتی هیزی فەیلەقی قودسی سوپا و هەموو هاوڕێ و دۆستانی و بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێزیان سەرەخۆشی دەکەم.
لە خودا داوای سەبر و دڵنوایی بۆ بنەماڵەکەی و بەخشین و هاوئاست دانانی ئەو گینفیدا لەگەڵ هاوڕێیە شەهیدەکانی دەکەم.
Your Comment