بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە کوردییەکانی سووریا دەیان هەزار هاووڵاتیی بیانی داعش و بنەماڵەکانیانیان لە چەند کەمپ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشتەجێ کردووە و داوایان لە 54 وڵاتی جیهان کردووە کە هاووڵاتاییەکانی خۆیان کە بە گومانی ئەندامێتی لە داعش لە ئەو کەمپانەن بگەڕێننەوە چونکوو کوردەکان زیاتر لە ئەمە توانی هێشتنەوەیانیان نەماوە.
یەکێک لە بەرپرسانی ڕووسیا بە هەواڵدەری فەڕەنسای وتووە وڵاتەکەی کە پێشتر ژمارەیەک منداڵی سەر بە داعشی لە کوردەکانی سووریا وەرگرتووەتەوە، ئەمڕۆش 34 منداڵی سەر بە ئەندامانی ڕووسیی داعشی وەرگرتووەتەوە و بەرەو مسکۆ گواستوویانەتەوە.
هەواڵنێری هەواڵدەری فەڕەنسا وتی: بەرپرسانی کوردی سووریا 34 منداڵی تەمەن 3 بۆ 14 ساڵانی ڕادەستی لێژنەی ڕووسیایی بە سەرۆکایەتی ئانا کوزنتسوا نوێنەری ڕووسیا لە کاروباری مافی منداڵان کردووە.
فنر غەیس لە بەرپرسانی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بە هەواڵدەری فەڕەنسای وت تا ئێستا 169 منداڵی سەر بە داعشی گەڕاندووەتەوە و لە داهاتووشدا ژمارەیەکی دیکە لە باکووری سووریا دەبەنە دەرەوە.
Your Comment