بنەماڵەی داعشی
-
دۆسیەی بنەماڵە داعشییەکان لە کۆنفڕانسی بروکسل لێکدەدرێتەوە
لە کۆنفڕانسی بروکسل دۆسیەی بنەماڵە داعشییەکان و تێکەڵ بوونیان لە نێو کۆمەڵگا لێک دەدرێتەوە.
-
ناردنەوەی ژمارەیەک داعشی لە سووریاوە بۆ ئینگلیز
شاندێک لەلایەن حکومەتی بریتانیاوە وێڕای سەفەر بۆ کوردستانی سووریا، ژنێک و 5 منداڵی ئەندامی بنەماڵەی داعشی دانیشتوونی کەمپەکانی ئەو ناوچەیان لە نوێنەرانیAANES وەرگرت.
-
بەرپرسێکی ئەمنی ڕایگەیاند:
عێراق زیاتر لە 770 کەسی لە کەمپی ئەلهەولی سووریا وەرگرتووەتەوە
بەرپرسێکی عێڕاقی دەڵێت نزیک بە 200بنەماڵەی لە کەمپی ئەلهەولی سووریا کە نزیک بە 50000 کەس لەوانە ئەندامانی بنەماكی داعشییەکان تێدایە، گەڕاندووەتەوە.
-
بەڕێوەبەری خۆسەر:
پرسی منداڵانی زیندانی داعشی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر داهاتووی ناوچەکە و جیهانە
بەڕێوەبەری خۆسەر جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا وێڕای لێپرسینەوەی ئەندامانی داعش، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ پرسی منداڵانی بنەماڵە داعشییەکان یارمەتیدەریان بن.
-
هاوپەیمانی فەتح هۆشداریی دا؛
گەڵاڵەی نوێی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێراق
نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دا کە ئەمریکا گەڵاڵەیەکی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێراقی لەسەردایە.