29ی خاکەلێوە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵەکەی سەرەکی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێک دێنێت و ئەرکی سەرەکی ئەو، پاراستنی سەربەخۆیی و خاکی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆکانە ئەرتەشی ئێران لە چوار هێزی زەوینی، دەریایی، ئاسمانی و هێزی بەرگری ئاسمانی پێک هاتووە کە لە گەڵ هێزە سەربازییەکانی سوپا و هێزی ئینتزامی، کۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێک دێنن.

پێشینەی پێک هاتنی ئەرتەش لە ئێران بۆ ساڵی 1299 دەگەڕێتەوە. ئەم ڕێکخراوە پاش شۆڕشی 1357، سەرەتا ناوی ئەرتەشی ئێران و پاشان ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ خۆی دیاری کرد.

بۆچی 29ی خاکەلێوە وەکوو ڕۆژی ئەرتەش ناو نرا؟

بە فەرمانی ئیمام خومەینی لە ڕۆژژمێری ئێران 29ی خاکەلێوە وەکوو ڕۆژی ئەرتەش دیاری کراوە. پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتێکدا کە ئەرتەش هەستیارترین قۆناغەکانی تێدەپەڕاند، دوژمنان بەدوای هەڵوەشانەوەی ئەم ڕێکخراوە بنەڕەتییە بوون؛ بەڵام ئیمام خومەینی بە وشیارییەوە پیلانی دوژمنانی پوچەڵ کردەوە و پێویستیی پاراستنی ئەرتەشی ڕاگەیاند و بۆ یەکگرتوویی و هاودەنگی ئەرتەش پەیامێکی مێژوویی دەرکرد و ئەم ڕۆژەی وەکوو ڕۆژی ئەرتەش ناوزەد کرد.

لە فەرمانی ئیمداد داکۆکی کرابوو کە ئەرتەش لەم ڕۆژەدا دەبێ لە شارە گەورەکانی ئێران مەشقی سەربازی بەڕێوە ببات بۆیە لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هەموو ساڵێک ئەم مەشقە بەڕێوە دەچێت و دواهەمین دەستکەوتەکانی ئەرتەش ڕونوێنی دەکرێت.

یەکەمین مەشقی سەربازی ئێران لە لایەن ئەرتەشەوە بەڕێوە چوو

بەم شێوە مانەوەی ئەرتەش جێگیر کرا و یەکەمین مەشقی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەش بە بەشداری ئیمام خومەینی و لە بەر ماڵی بەڕێزیانەوە لە 29ی خاکەلێوەی 1358 بەڕێوە چوو.

لەم ساڵانەی دواییدا ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای گەمارۆکان و دۆخی نالەباری ئابووری، بە هەوڵ و تێکۆشانی زانایان و لێهاتووانی لاوی ئێرانی توانیویە بە باشی گەشە بکات و دەستکەوتی زۆری ببێت بۆیە هەموو ساڵێک لە کاتی مەشقی سەربازیدا، ڕوونوێنێ لە دەستکەوتە نوێیەکانی دەکات.

لە چل ساڵی ڕابردوودا جیهازاتی پێشکەوتووی زۆر لە ئەرتەش بەرهەم هاتووە و لە بۆنە جۆراوجۆرەکاندا ڕوونوێنی لێ کراوە. هەر ئەم دەستکەوتانە و هێزی وشیار و لێهاتوو وای کردووە کە ئەرتەش هەموو کاتێ ئامادەی هەموو جۆرە بەرەنگارییەک لە گەڵ دوژمنان بێت و وەکوو کۆڵەکەیەکی گرینگی هێزە چەکدارەکانی ئێران بێتە ئەژمار.

News Code 36876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =