AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٥ ١٧:٥١

پلان بۆ ئازادکردنی 183 بەندکراوی تاوانە نائەنقەستەکان لە کوردستان

پلان بۆ ئازادکردنی 183 بەندکراوی تاوانە نائەنقەستەکان لە کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی بەندیخانەکانی کوردستان وتی: 183 بەندکراو کە تاوانەکانیان بە ئەنقەست نەبووە، بۆ ئازاد بوون پێویستیان بە 93 ملیار تمەن هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، 183 بەندکراو کە تاوانەکانیان بە ئەنقەست نەبووە، بۆ ئازاد بوون پێویستیان بە 93 ملیار تمەن هەیە کە هیوادارین لە جێژنی گۆڵڕێزانی ئەمساڵ یارمەتی بدرێن و بگەڕێنەوە ناو بنەماڵەکانیان.

موراد فەتحی لەم بارەوە وتی: ساڵی پێشوو 234 بەندکراو لە کوردستان بە یارمەتی خەڵک لە جێژنی گۆڵڕێزاندا ئازاد کران.

ئەو وتیشی: بە پێی ئەوەی کە ئەو 183 کەسەی ئێستە لە بەندیخانە دان، تاوانبار نین بەڵکوو قەرزبارن، داوا لە خەڵکانی دەوڵەمەند و بە توانا دەکەین یارمەتییان بدەن تاکوو جێژنی ئەمساڵ بگەڕێنەوە ناو بنەماڵەکانیان.

ناوبراو باسی شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەی بەندیخانە و بەرپرسانی لە گەڵ بەندکراوان کرد و داکۆکی کرد: مەبەستی ئێمە لە بەڕێوەبردنی پۆلە فێرکارییەکان، یارمەتی دان بە بەندکراوانە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا.

News ID 36821

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha