بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد فعلەگەری پێدانی گازی سروشتی بۆ گەشەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی زەروورەتێک وەسف کرد و وتی: ژێرخانەکانی ناوچە گوندنشینەکان دەتوانێت سەرمایەی گشتی و کۆمەڵایەتی بێتە ئەژمار و چارەسەری پێداویستییەکانی کۆمەڵگای گوندەواری وەکوو خزمەتگوزاری و پەروەردە و پیدانی قەرز و ... بەستێن بۆ بەرز کردنەوەی وەبەرهێنان خۆش دەکات.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە هاتنی ساڵی 1400 ژمارەی ئەو گوندانەی کە گازی سروشتیان هەیە لە سنووری 1400 تێپەڕی و 1402 حاڵەت تۆمار کرا، وتی کە سەدا 96 ی گوندەکانی کوردستان گازی سروشتیان هەیە و 100 لەسەدی شارەکانی خاوەن گازی سروشتین و بە گشتی 98 لەسەدی حەشیمەتی پارێزگای گازی سروشتی هەیە.
Your Comment