تووڕەیی خەڵکی ماردین لە بڵاو بوونەوەی تویتێکی ڕەگەزپەرستانە

یەکێتی مامۆستایانی ماردین دژی مامۆستایەک کە سووکایەتی بە زمانی کردبوو، سکاڵای دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاو بوونەوەی تویتێکی ڕەگەزپەرستانە لە ماردین بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی ماردین. مامۆستایەکی بیرکاری بە ناوی بوشرا تارم کە لە قوتابخانەیەک لە نوسەیبینی ماردین کار دەکات، بە بڵاو کردنەوەی تویتێک نووسی: خودایە دەکرێت خێراتر فەرمانی گواستنەوەم دەربکرێت. چی دیکە تاقەتی کوردی قسەکردنی مرۆڤەکانم نییە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێتی مامۆستایان لقی ماردین لە دژی ئەو مامۆستا بیرکاریە سکاڵای کردووە و ڕادەستی دادگای گشتی ماردینی کردووە. دوای ئەوە بوشرا تارم بە لابردنی ئەو تویتە لە هەژامری خۆی پاگەندەی کرد کە ئەو تویتە هی ئەو نەبووە و نازانێت کە کێ بە بێ ئاگاداری ئەو ئەوەی نووسیوە.

مستەفا بوزان هاوسەرۆکی یەکێتی مامسۆتایانی ماردین بە وتنی ئەوەی کە ئەو ڕووداوانە شتێکی نوێ نییە، وتی: ڕەگەزپەرستی لە ئێرە سیستماتیک بووەتەوە. ئێمە خوومان گرتووە بە ئاوەها شتگەلێک، ئەمە یەکەم جار نییە. بەس ئەوە هۆی دڵگرانیمانە ئەوەیە کە کەسێک ئەو پۆستەی نووسیوە مامۆستایە.

هەروەها خەڵکی ئەو ناوچە بە بڵاو کردنەوەی توتی بەربڵاو خوازیاری لەکار دەرکردنی ئەو مامۆستا ڕەگەزپەرستە بوون.

News Code 36725

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =