بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه كه ئاخۆ بۆچى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم هاوشێوه‌ى به‌رپرسانى دیكه‌ى وڵاتان ڤاكسینى كۆرۆنا به‌كارناهێنن، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا کەسێک جورئەتی ئەوەی نەکردوە لەخودی خۆیان ئەو پرسیارە بکات، هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە"، ده‌شڵێت:"به‌كارهێنانى ڤاكسین له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه کاریگەری زۆر زۆرە لەسەر دڵنیاکردنەوەی خەڵک‌و ڕەواندنەوەی گومان".
د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بەشارپرێسى ڕاگەیاند: "دابینکردنی ڤاکسین مەرکەزییەو لەدەست حکومەتی عێراقدایە، هه‌رچه‌نده بڕیاروایە ئەو پشکەی دەیکڕێت 20% دابین بکات بۆ هەرێمی کوردستان".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "حکومەتی هەرێمیش كه بودجه‌یه‌كى دابین كردوه بۆ كڕینى ڤاكسین پرۆسه‌كه خاوه، چونکە گرێبه‌ستى كڕینى ڤاكسین لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیایەک کراوەو بەتها یەک کۆمپانیا نییە".
ئه‌وه‌شى وت:"کۆمپانیاکانیش بەهۆی ئەوەی بیانوی ئەوەیان هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە بۆ هەموو جیهانە، لەبەرئەوە حکومەتی عێراق ئەو بەشەی کە بەریدەکەوێت دەبێت قۆناغ بەقۆناغ وەریبگرێت نەک هەموی بەسەریەکەوە".
زۆر پرسیار دەکرێت بۆچی بەرپرسانی باڵای هەرێم لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتانی تر ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارناهێنن؟، وتى:"کەسێک تائێستا جورئەتی ئەوەی نەکردوە لەخودی خۆیان ئەو پرسیارە بکات، هیوادارم ئەوان خۆیان وەڵامیان هەبێت بۆ ئەو جۆرە پرسیارانە".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن بەرپرسانەوە کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دڵنیایی کردنەوەی خەڵک سەبارەت بەڤاکسینەکان، چونكه ئێستا وایلێهاتوە مەسەلەی ئەم ڤاکسینانە زۆربەیان ڕیکلامی خراپیان بەرامبەر دەکرێت ئیتر نازانیین هۆکارەکەی سیاسیە، بازرگانییە، زانستییە؟ تائێستا یەکلایی نەبوەتەوە".
بۆچوونی ئێوە