بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق جەختی کرد کە دەبێ هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لەوانە عەینولئەسەد لە ئەنبار و ئەلحەریر لە هەولێر یان هەر شوێنێکی دیکەی عێراق دابخرێن.
وتیشی: بنکەکانی ئەمریکا لە باکووری عێراق دەبێ هەڵبگیردرێت چونکوو ئەوێ باکووری عێراقە نەک باکووری وڵاتێکی جیاواز و دەبێ وەکوو هەموو ناوچەکان بێت.
ئەوەشی وت کە ئەگەر ئەمریکاییەکان لە عێراق دا بمێننەوە، ئۆپراسیۆن دژی ئەوان بەردەوام دەبێت و ئێمە خوازیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقین بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی وڵات.
بۆچوونی ئێوە