AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٣ ٢١:١٣

بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڤییەن:

ئامادەیی ئەمریکا بۆ دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران

ئامادەیی ئەمریکا بۆ دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئێران لە ڕێگای هاوبەشانی ئەورووپایی و چین و ڕووسیای ڕاگەیاند.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پلان بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانی پشت ڕاست کردەوە.

 پرایس زیادی کرد: ئەمریکا قبووڵی کردووە لە ڕێگای هاوبەشە ئەورووپایی، ڕووسی و چینیەکەیەوە گفتوگۆ لە گەڵ ئێران دەکات سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی 2015.

ئەوەشی وت کە لە ئیستادا چاوەڕوانی دانوستان و فدتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ ئێران نین ئەگەرچی واشنتۆن هێشتا پێشوازی لەم پلانە دەکات.

News ID 36633

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha