بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وال ستریت ژۆرنال پاگەندەی کرد کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی داوەتە پێنتاگۆن ڕەوتی کشانەوەی هەندێک جیهازات و هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی کەنداوی فارس دەستپێبکات.
پاگەندە دەکرێت ئەمە یەکەم هەنگاوی دەوڵەتی نوێی واشنتۆن بۆ کەم کردنەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا لە درێژەی ڕوانگەی وەرچەرخان بۆ ئیندوپاسیفیکە.
بە پاگەندەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەمریکا لاینکەم سێ سیستەمی پاتریۆی لە ناوچەکە دەباتە دەرەوە کە یەکێکیان پێشتر لە بنکەی ئاسمانی ئەمیر سوڵتانی عەرەبستان جێگیر کرابوو.
بڕێکی دیکە لە جیهازات لەوناە کۆپاپۆڕێک و سیستەمێکی چاوەدێریش خەریکی کشانەوە لە ناوچەکەن و هاوکاتیش بردنە دەرەوەی پاتریۆت و کۆپاپۆڕ دەتوانێت بە واتای کەم کردنەوەی چەندین هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە بێت.
لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە نزیک بە 50 هەزار کەس بوو کە زۆر کەمتر لە ئەو ڕەقەمە 90 هەزار کەسیەیە کە دوو ساڵ لەمەوپێش، لە لووتکەی ئاڵۆزییەکانی تاران-واشنتۆن، لە ناوچەکە بوون.
دەوترێت کە جارێ سیستەمی دژە مووشەکی دوورهاوێژی تاد لە ناوچەکە دەمێنێتەوە.
Your Comment