بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە گفتوگۆ لەگەل کەناڵی فۆنیکسی چین، جەختی کرد: ڕێککەوتنی هاوکاری گشتگیری 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین نەخشەڕێگایەک بۆ درێژەی ڕێگای هاوکارییەکانی دوو وڵاتە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران لە درێژەدا وتی: ئەوەی کە بۆ پێوەندی ئێران و چین نەخشەڕێگایەکی 25 ساڵە دابڕێژین بەو واتایەیە کە هەر دوو وڵاتەکە گەییشتوونەتە ئەو خاڵە کە هاوبەشیی ستراتیژیکی خۆی لە هەوراز و نشێوی ڕۆژانە و لەناکاو جودا بکەنەوە.
ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ئێران جەختی کرد: پێکهێنانی ئاوەها بەڵگەیەک، نەخشەڕێگایەک بۆ درێژەی ڕێگای هاوکارییەکانی دوو وڵاتی ئێران و چینە و ئەو بەلگە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێگای هاوکارییەکانی دوو وڵاتە نزیکتر ببێتەوە.
Your Comment