ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێککەوتنی گشتگیری ستراتیژی 25 ساڵەی هاوکارییەکانی ئێران و چین لە حاڵێکدا ئەمڕۆ لە تاران لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە واژۆ کرا کە هەوڵی ڕۆژاواییەکان بۆ بەلاڕێ بردنی ڕاستییەکان دەبینین.
دوژمنان و دژبەران بەدوای سەپاندنی ئەو بابەتە لە بیری ڕای گشتی ئێرانن کە؛ کۆماری ئیسلامی چونکوو نایەوێت لە هەڵوێستەکانی خۆی لە بەرابەر ڕۆژاوا کۆتا بێت و بکشێتەوە لە جیهان گۆشەگیر بووە و کەواتە چارەیەک جگە لە فۆرشی خۆی بە چینی نییە!!
هەر ئەوەندە کە ستراتیژی "بەرخۆدانی چالاک" و خۆڕاگری هەمبەر زۆربێژیی ڕۆژاواییەکان لە درێژەی بەرژەوەندی نەتەوەییە، هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دیکە کە ورەی زۆربێژییەکان نییە و جۆرێکی دیکە هاوکاری دەکەن، لە درێژەی بەرژەوەندی نەتەوەییە.
ئەوەش کە ئەبێ ڕەخنەی لێبگیردرێت، ئەبێ بە دێر هەنگاو نان لە ئاوا ڕێگایەک و وەستان و چاوەڕوان بوونی ڕۆژاواییەکان بێت.
ئەگەر ئێران، وڵاتێکی بێچارە و گۆشەگیر بوو و پێگەیەکی لە هاوکێشی نوێی هێز لە سیستەمی نێودەوڵەتی نەبوایە، بە دڵنیاییەوە هۆکارێک بۆ ئەو ئاستە لە تووڕەیی دوژمنان نەدەبوو.
بۆچوونی ئێوە