AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٧ ١١:٥٤

بە کۆتایی هاتنی کێبەرکێیەکانی خولی نایاب؛

کوردستان پلەی چوارەمی تۆپی پێ ژنانی وڵاتی بە دەست هێنا

کوردستان پلەی چوارەمی تۆپی پێ ژنانی وڵاتی بە دەست هێنا

کێبەرکێیەکانی خولی نایابی تۆپی پێی ژنانی ئێران بە قارەمانی شارەوانی سیرجان کۆتایی هات و یانەکانی شارەوانی بەم، سپاهانی ئێسفەهان و وچانی کوردستان پلەی دووهەم تا چوارەمیان بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەوتەی کۆتایی ڕیکابەرییەکانی خولی نایابی تۆپی پێ ژنان ڕۆژی سێشەمە بەڕێوە چوو و شارەوانی بەم بە ئاکامی چوار سیفر، وچانی کوردستانی بەزاند و بوو بە جێگری پاڵەوانی ئەم ڕیکابەریانە.

سێ یاریزانی یانەی وچانی کوردستان بە ناوەکانی زەهرا قەنبەری، هەڵاڵە عەبدۆڵاهی و زوهرە جەلالی بە هۆی بریندار بوونەوە نەیانتوانی لەم یاریانە بەشدار بن.

یانەی وچانی کوردستان لەم کێبەرکێیانەدا پلەی چوارەمیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.

 

News ID 36447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha