بە پێی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیلام لەم بارەوە وتی: شەشەمین فستیڤاڵی مۆسیقای ئیلام لە سەر تەوەرەکانی مۆسیقای ئامێریی ئێران، مۆسیقای خۆخەیی و ناوچەیی و مۆسیقای کلاسیکی جیهانی بەڕێوە دەچێت.
عومران خودامووز بە ئاماژە بەوەی کە دواهەمین دەرفەتی ناردنی بەرهەم بۆ ئەم فستیڤاڵە کۆتایی جۆزەردانی 1400ە، ڕوونی کردەوە: ڕێوڕەسمی کۆتایی و ناساندنی کەسانی سەرتر هاوینی 1400 بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی مەبەست لە بەڕێوە بردنی ئەم فستیڤاڵە بەتوانا کردنەوەی هونەرمەندان و گرووپە چالاکەکانی مۆسیقا، ناساندن و دۆزینەوەی کەسانی بەتوانا و پشتیوانی کردنیانە.
بۆچوونی ئێوە